Kurdistan Press - سیداد بارزانی، دەڤەری شەقڵاوە رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خەڵكی ئەم دەڤەرە پێشەنگ بوونە لە خەبات و قوربانیدان لە پاڵپشتیی شۆڕش سیداد بارزانی، دەڤەری شەقڵاوە رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خەڵكی ئەم دەڤەرە پێشەنگ بوونە لە خەبات و قوربانیدان لە پاڵپشتیی شۆڕش | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیداد بارزانی، دەڤەری شەقڵاوە رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خەڵكی ئەم دەڤەرە پێشەنگ بوونە لە خەبات و قوربانیدان لە پاڵپشتیی شۆڕش

ئەمڕۆ لە شارۆچكەی شەقڵاوە بانگەشەی پارتی بەڕێوەچوو و تێیدا سیداد بارزانی گوتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پارتی خاوەن بەڵێنی خۆیەتی و ئەوەی پێی كراوە جێبەجێی كردووە. گوتیشی، دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە سەرۆك بارزانی.

سیداد بارزانی، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بانگەشەی پارتی لە شەقڵاوە رایگەیاند: "دەڤەری شەقڵاوە رۆڵێكی گەورەی بینیوە لە ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خەڵكی ئەم دەڤەرە پێشەنگ بوونە لە خەبات و قوربانیدان لە پاڵپشتیی شۆڕش، پارتی ھەمیشە بڕوای بە ھەڵبژاردن و پڕۆسەی دیموكراتی ھەبووە، یەكەم ھەڵبژاردنیش لەسەر پێشنیازی سەرۆك بارزانی بووە لە شارۆچكەی كۆیە، كە پڕۆژەی ھەڵبژاردنی پێشنیاز كرد و دواتر ھەڵبژاردن ئەنجام درا، ھەتا لە ھەڵبژاردنیش پارتی ئامادە بوو لە مافی خۆی خۆش بێت و سیستەمی پەنجا بە پەنجای قبووڵ كرد، بۆ ئەوەی رەوشی كوردستان تێك نەچێت".

سیداد بارزانی دەڵێت: "بەھێزیی كوردستان، لە بەھێزیی پارتیدایە، لەبەر ئەوە دوژمنان پەلاماری پارتی دەدەن تا كوردستان لاواز بكەن، ئێمە دەزانین خەڵكێك ھێرش دەكاتە سەر پارتی، بەڵام پارتی كەم قسە دەكات و زۆرتر خزمەت دەكات، سەربەرزین لە مێژووی خۆمان وەك پارتی، خەڵكێك شەرم لە رابردووی خۆی دەكات، بەڵام پارتی شانازی بە رابردووی خۆیەوە دەكات".

سیداد بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "جێی دەستی پارتی دیارە لە بەرگری و ئاوەدانیی كوردستان، پێش چەند رۆژێك چوار ساڵ بەسەر ریفڕاندۆمی سەربەخۆییدا تێپەڕی، ھەندێ كەس زماندرێژی دەكەن و دەڵێن لەبەر ئەمە ریفڕاندۆم سەری نەگرت، ریفڕاندۆم تاكە وەسیقەیە بەدەست میللەتی كوردەوە، بەڵام ھەموو كات شت لەوێوە تێك دەچێت كە لە نێوخۆتەوە ئیشەكە خراپ بێت، خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر بووە ھۆكاری ئەوەی ئەوەی چاوەڕێ نەدەكرا، رووی دا".

سیداد بارزانی گوتی: "نیەتیان ئەوەیە پارتی نەمێنێ و سەرۆك بارزانی ببەنە بەغدا دادگایی بكەن و شتێك بە ناوی ھەرێمی كوردستانەوە نەمێنێ، بەڵام قارەمانان لە مەخموور و سحێلا، موعادەلەكەیان پێچەوانە كردەوە، تێپەڕاندنی رەوشەكە مانای ئەوەیە كەسێكمان ھەیە تەنیا ئامانجی بەدەستھێنانی مافەكانی خەڵكی كوردستان و پاراستنی كوردستانە، جیاوازیی ئێمە لەگەڵ لایەنەكانی دیكە یەكجار زۆرە، پارتی سەرۆكێكی ھەیە متمانەی ھەیە لەلای دۆست و دوژمن، ئەوەی پێی كراوە جێبەجێ كردووە، چەند رۆژێكی دیكە دەچینە نێو ھەڵبژاردنەوە ئێوە لەگەڵ دۆست و ناسیاوی خۆتان داوایان لێ بكەن بۆ ئەوەی ویژدانی خۆیان بەكار بێنن، پارتی خاوەنی بەڵێنی خۆی بووە، لە رۆژانی تەنگانەدا ئامادەی بەرگری بووە و لە رۆژانی دیكەش دەستی بە ئاوەدانی كردووە، دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە سەرۆك بارزانی و خوێنی شەھیدان".

 ئەو بابەتە وەرگیراوە لەماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه