Kurdistan Press - کەشناسى کوردستان : لەهەندێک ناوچە بەفردەبارێت کەشناسى کوردستان : لەهەندێک ناوچە بەفردەبارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسى کوردستان : لەهەندێک ناوچە بەفردەبارێت

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ سێ شەممە   13- 12- 2022  
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان ,لەگەڵ باران بارین لەتەواوى ناوچە جیاجیاکان ,ئاستى دابارین مامناوەندەو هەندێ جار نمە بارانى پچر پچر دەبیت ،ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت ،ناوچە شاخاوییەسنوورییەکان بەفر بارینێکى کەمى دەبێت ،لەشەودا باران بارین لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەلەبجە زیاتر دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ( 10 -  20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم  دەبێتەوە بە (1-2 )پلە بە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 –  9  ) کم  دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەى چوار شەممە   14 - 12 - 2022
کەش/ لەکاتەکانى بەیانى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ، لەناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لەپارێزگاى هەڵەبجە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە بارانى دەبێت .  
لەدواى نیوەرۆ کاریگەرى ئەم شەپۆڵى باران بارینە کۆتایى دێت .
 پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبیتەوە بە 1 پلە  لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت ( 10 -  20) کم/ک. 
ئاراستەی با / باشوورى خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9  ) کم  دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  15 پلەى سیلیزى
سلێمانی    : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک     :  14 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  14 پلەى سیلیزى
سۆران    :  9 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  19 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى /   13 - 12 - 2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه