KurdistanPress...

CLOSE

دەست دەکرێ بە ئامادەکاری بۆ پێشوازی کردن لە سەری سال

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوو پلانی پێشوازیکردن لە سەری ساڵ ڕادەگەیەنین و دەشڵێت پشبینیی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەین.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ''ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەک گەشتوگوزار سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کە پێشبینی دەکەین وەک ساڵانی ڕابردوو گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە هەولێر بکەن.''

دەربارەی ئاهەنگی فەرمی بۆ پێشوازی لە سەری ساڵ، پارێزگاری هەولێر گوتی: ''وەک پارێزگا تا ئێستا هیچ بەرنامەیەکمان نییە بۆ ئاهەنگگێڕان.''

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: ''لە قەزای عەنکاوە و شەقڵاوە ئامادەکاری دەستی پێ کردووە بە ڕازاندنەوەی شەقام و ماڵ و شوێنەکانی دیکە.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه