Kurdistan Press - باران بارین دەسپێ دەکات. باران بارین دەسپێ دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێ دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، خێرای با لەنێوان (5 -  15) کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا، لەکاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری کەمێک چالاکتر بێت بۆ 20 کیلۆمەتر، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم  دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت  سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی دا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەست پێدەکات و هەروەها بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا دەبارێت، پاشان لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمە باران زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، کاریگەری ناسەقامگیری کەش بۆ رۆژی چوارشەممەش بەردەوامی دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر :  16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى

دهۆک :  15 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  16 پلەى سیلیزى

سۆران :  13 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  20 پلەى سیلیزى

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه