Kurdistan Press - وەزارەتی دارایی خەرجییەکانی رادەگرێت وەزارەتی دارایی خەرجییەکانی رادەگرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی دارایی خەرجییەکانی رادەگرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا سەرجەم خەرجییەکانی بۆ ئەمساڵ رابگرێت و دەڵێت: "راگرتنی خەرجییەکان بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکانە." ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت: "ئەوە پێی دەڵێن پاکتاوی دارایی و هەموو ساڵێک وەزارەتی دارایی بۆ یەکلاکردنەوەی خەرجییەکانی دەیکات."
 
رۆژی یەکشەممە 11-12-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک رێنمایی لەبارەی راگرتنی خەرجییەکانی ساڵی 2022 بڵاوکردەوە. 
 
بەگوێرەی رێنماییەکان وەزارەتی دارایی، لە 15ی ئەم مانگەوە سەرجەم خەرجییەکانی ئەمساڵ رادەگرێت بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ژمێرەکان جگە لە خەرجییەکانی، مووچە، پێشینەی خەرجکراوی مانگ، کرێیەکانی مانگانە، خاوێنکردنەوە و خواردن. 
 
بەهجەت عەلی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ئەوە پێی دەڵێن پاکتاوی دارایی و هەموو کۆتایی ساڵێک وەزارەتی دارایی دەیکات بۆ ئەوەی بزانێت خەرجییەکانی ئەو ساڵەی چەند بووە و چی خەرجکردووە، پێویستە تاوەکو 31ی ئەم مانگە سەرجەم خەرجییەکانی یەکلاببێتەوە."
 
هەر بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تەموویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان ناگرێتەوە. 
 
وەزارەتی دارایی لە رێنماییەکانیدا بریاریداوە، بە راگرتنی زیادکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانە. هاوکات پێویستە لە رێککەوتی دەرچوونی رێنماییەکە هیچ داواکارییەکی خەرجکردن ئاراستەی وەزارەتی دارایی نەکرێت. 
 
لە رێنماییەکانی وەزارەتی داراییدا هاتووە، داخستننی ژمێرەی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2022 لە 31-12-2022ەوە پێویستە گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت پابەندبن بە ماوەی ئاماژەپێکراو. بەپێی مادەی 1 و بڕگەی 11 لە یاسای کارگێری دارایی ماوەی ژمێرەی کۆتایی لە 31ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات تاوەکو 31ی مانگی داهاتوو بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی گشت پێشینەکان کە لە ئەستۆی وەزارەت و  فەرمانگەکانن و پێویستە لە 31-1-2023 گشت ژمێرەکان بنێردرێن بۆ وەزارەتی دارایی و لە نەناردنی یاخود دواکەوتن ژمێریار بەرپرس دەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه