Kurdistan Press - یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکارى شەهیدان دروست دەکرێت یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکارى شەهیدان دروست دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکارى شەهیدان دروست دەکرێت

بەرپرسی بەشی شەهیدان لە مەكتەبی رێكخستنی کەرکووک-گەرمیان گوتی، هەموو ڕێکارەکانی پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون و زەوی بە کەسوکاری شەهیدان تەواو بوون و ناوەکانیش بە لیست پێشکەشی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراون، بۆ ئەوەی کەسوکاری شەهیدان یەکەی نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکرێت و چاوەڕێی حکوومەت دەکەن هەنگاوی کرداری بنێت.

عەبدولڕەحمان دەلۆ، بەرپرسی بەشی شەهیدان لە مەكتەبی رێكخستنی کەرکووک-گەرمیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە سنووری ئێمە داواکاریی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان پێشکەشی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەت کردووە و لەگەڵ وەزارەتی شەهیدانیش قسەمان کردووە و سەردانیشمان کردوون، لیستی ناوی شەهیدانی خۆمان پێشکەشی ئەوان کرد، ئەوەی پێویست بێت لەسەر ئێمە کردوومانە، بۆیە هەموو ڕێکارێکمان گرتووەتە بەر و ئەوانیش لە وەزارەت لیژنەیەکیان پێک هێنا و ئێمەش نوێنەری خۆمان دیاری کرد و داوای لیست و پێداویستییان کرد و ئێمەش هەموومان پێشکەش کردوون و ڕێکارەکان هەمووی تەواو بوون و چاوەڕێی هەنگاوی کردارین.

عەبدولڕەحمان دەلۆ گوتیشی: لە سنووری ئێمە لە کەرکووک زیاتر لە هەزار شەهیدمان هەیە کە چەندین جۆرە هی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و شەڕی داعش و شەڕی تیرۆر، تەنها پێنج خانەوادەی شەهیدان لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون سوودمەند بوون، ئەوانیش لە گەڕەکی سەروەران لە هەولێر ئەوانەی دیکە ماون و لە سنووری چەمچەماڵیش 350 خانوو لەلایەن مەکتەبی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی لە کۆمپانیایەک کڕیمان و بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەش کرا و لە دەربەندیخانیش 70 خانوو، بۆیە ئەوانە سوودمەند بوونە و لە سنووری گەرمیانیش 400 پارچە زەوی بۆ کەسوکاری شەهیدانمان دابین کراوە.

دەلۆ باسی لەوەش کرد: لە سنووری کەرکووک و خانەقین و دووزخورماتوو کەسوکاری شەهیدانی ئێمە سوودمەند نەبوون، بۆیە چاوەڕێی حکوومەت دەکەین کە هەنگاوی کرداری بنێت بۆ ئەوەی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بکرێت و ئەوانیش سوودمەند بن .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا