ئیدارەی راپەڕین مەرجەكانی دامەزراندن و لینكی هەلی دامەزراندن و پڕكردنەوەی فۆڕمی بڵاو كردەوە، بەپێی ئەو داواكارییانەی دانراون، دەرچووانی زانكۆ هەلی دامەزراندنیان بۆ دابین كراوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی كانوونی یەكەم، بەپێی راگەیەنراوی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، بە مەبەستی رەخساندنی هەلی یەكسان بۆ دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، ئەم فۆڕمە دەخەینە بەردەستی خوازیاران بۆ پێشكەشكردنی داواكارییەكانیان بەپێی پسپۆرییەكانیان.
ئەو پسپۆڕییانەی داوا كراون بریتین لە:
1- ئەندازیاری شارستانی چوار كەس
2- ئەندازیاری میكانیك سێ كەس
3- ئەندازیاری كارەبا دوو كەس
4- ئەندازیاری تەلارساز یەك كەس
5- ئەندازیاری پلانسازی شار یەك كەس
6- ئەندازیاری جیۆلۆجۆ دوو كەس
7-ژمێریاری / بەكالۆریۆس چوار كەس
8- كارگێڕی كار/ بەكالۆریۆس دوو كەس
9- روپێوكار / دیپلۆم سێ كەس
10- كۆمپیوتەر / دیپلۆم 11 كەس
11- ژمێریاری / دیپلۆم چوار كەس
12- كارگێڕی كار / دیپلۆم چوار كەس
لەبارەی تێبینی و بەرچاوڕوونیی زیاتر، ئەوە روون كراوەتەوە پێویستە زانیارییەكان دروست بن و كێ زۆرترین خاڵ كۆ بكاتەوە، هەلەكە بۆ ئەو دەبێت و فۆڕمەكە بۆ ماوەی یەك هەفتە كارایە و دەبێت كەسەكە خەڵكی سنوورەكە بێت.
وەڵام بدەوه