ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلوولی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئێریک شۆڤالیێ، باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی فەرەنسا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی فەرەنسای کرد لە گەلی کوردستان لە قۆناغە جیاوازەکاندا.
باڵیۆزی فەرەنسا، وێڕای ئاماژەدان بەو گەشەپێدانە ئابووری و ئاوەدانییەی لە هەرێمی کوردستان هەستی پێ کردووە و ستایشکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم دەربڕی.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون
وەڵام بدەوه