Kurdistan Press - داگیرکەران بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان چۆن پەکەکە بەکاردەھێنن داگیرکەران بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان چۆن پەکەکە بەکاردەھێنن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داگیرکەران بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان چۆن پەکەکە بەکاردەھێنن

لە ھەر بستێکی خاکی ئازادی کوردستان پەکەکە قاچی خۆی لەسەر دانێت، قاچی دواتر  قاچێکی میتی تورکیا دەبێت، یان قاچێکی پاسداری ئێرانی دەبێت، یان قاچێکی استخباراتی بەعسی سوریا دەبێت، یان قاچێکی حەشدی شەعبی عێراقی  دەبێت. تەنھا قاچی دواتر  قاچی کوردی نابێت لەسەر ئەو  خاکەی کوردستان ! گەر نا دەیبڕن، دەیکوژن.‎ 

ھەر ناوچەیەک و خاکێکی کوردستان پەکەکەی لێ بێت ئەوا بزانن بەتەواوی داگیرکراوە، لەو خاکە بەئارامی ھێزە داگیرکراوکانی کوردستان ھاتوچۆ لێ دەکەن بەبێ ھەبونی ھیچ مەترسیەک، داگیرکەران بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان سەرەتا پەکەکە دەنێرنە ئەو ناوچانە کەمەبەستیانە، دوای سوپای داگیرکەر شوێنیان دەگرێتەوە، ولەھەر چوار پارچەی کوردستان پەکەکە بەربەستی سەرەکی یە بۆ ھەرپرس و شتێکی کە پەیوەندی بەکوردەوە ھەبێت و لە نەیاران زیاتر مەترسین بۆ سەر خاکی کوردستان. 

‏‎پەکەکە لەڕۆژھەڵاتی کوردستان مات و بێدەنگە لە خەوێکی قوڵ دان، تەنھا لەو کاتە خەبەریان دەبێتەوە کەھێزێک دژی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی بێتە سەرخەت، بەجۆرێک خزمەتی ئێران دەکەن زیاتر لەپاسداران، ھەر ھێزێک دژی ئێران بێت پەکەکە دژایەتی دەکات، شەڕیشی لەگەڵ دەکات، سنورەکانی ئێران دەپارێزێت، خۆی دەکاتە قەڵغان بۆ ئەوەی ھیچ مەترسیەک لەسەر سنورەکانی دروست نەبێت نەگاتە ناو شارو گوندەکانی، ھیچ ھێزێکی کوردیش بەئەڵتەرناتیڤی خۆی نازانێت دژایەتی ھەموان دەکات و شەڕی پێ دەفروشێت! 

‏‎پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوەتا وتەبێژی پەکەکە لە کەناڵێکی خۆیان دا بەشانازیەوە دەڵێت : (ئێمە وەکو پەکەکە نەمان ھێشت پلانی ئەمریکا سەربگرێت کە رۆژئاوا بە ھەرێمی کوردستان گرێ بدرێت). پەکەکە لە سوریا لەسوپای سوریا زیاتر خزمەتی بەشار ئەسەدی کرد، ھۆکاری سەرەکی مانەوەی بەشار ئەسەدن لەسەر کورسی دەسەڵات، ھەمو شارە عەرەب نشینەکانی لەداعش پاک کردەوە چەندین ڕۆڵەی کوردی کردە قوربانی بەبێ مەرج تەسلیمی سوپای سوریای کرد ،وە ڕێگاشی نەدا لەشکری ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژئاوا ناوچەی ئارامی لەدەست بێت، چونکە ھیچ ھێزێکی کوردی لەدەرەوەی خۆی قبوڵ ناکات کێشەی لەگەڵ ھەموان ھەیە و شەڕیان لەگەڵ دەکات، لەبەرامبەر دا سوپای تورکیا پەلکێشی شارە کورد نیشنەکان کرد عەفرین و سەرێ کانێ و ئەوانەی تەسلیمی تورکیا کرد، 

‏‎لەباکوری کوردستان کەجێگای خەباتی پەکەکەیە، دەمێکە لەوێ نەماون، ھیچ چالاکیەک لەوێ نیە، جگە لە زیان ھیچ سودێکی نەبووە بۆ باکور، ئێستاش تورکیا ھەرکەسێک بەمەترسی بۆسەر خۆی بزانێت دەڵێن پەکەکەیە یان پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە ھەیە، تورکیا چەندین پەرلەمانتاری کورد کە دژی ئەو ستەمەی تورکیان بەرامبەر بەکورد دەستگیرکراون بەبیانوی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ پەکەکە، گەر پەکەکە نەبوایە ئێستا ھەدەپە دووەم گەورەترین حیزبی تورکیا بووە ڕکابەری لەسەر یەکەم بون دەکرد بەڵام بەھۆی پەکەکە زۆر نەماوە شتێک ناھێڵن بەناوی حیزبی ھەدەپە قەدەغە دەکەن، پرسی کورد بەھۆی پەکەکە مات دەکەن. 

‏‎لەباشوری کوردستان کەتاکە پارچەی ئازاد ونیمچە سەربەخۆیە پەکەکە گەورەترین سەنگەری لێداوە، بیانو بە چوار دەورمان دەدات کەخاکی کوردستان داگیربکەن، شەڕ بەھەمو ھێزە کوردیەکان دەفرۆشێت، مناڵ دەڕفێنن، گوندەکان تاڵان دەکەن،پێیان بکرێت دێنە ناوشار و وێرانی دەکەن، مین وبۆمب لەسەر ڕێگای خەڵکی سڤیل دادەنێن، پێشمەرگە شەھید دەکەن، لەژێر ھەمو ئاڵایەک شەڕدەکەن تەنھا ئاڵای کوردستان نەبێت، ڕێز لەھەمو حکومەتێک دەگرن پابەندی بڕیارەکانی دەبن تەنھا حکومەتی کوردی نەبێت، بووە بەکرێگرتی حشدی شعبی کە بەکرێگیراوەکان دژایەتی ھەرپرسێک دەکەن کەپەیوەندی بەکوردەوە ھەبێت و لەبەرژەوەندی کوردستان بێت.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه