Kurdistan Press - سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ، بڕیار درا بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بردنی ژمارەیەک دۆسیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ، بڕیار درا بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بردنی ژمارەیەک دۆسیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ، بڕیار درا بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بردنی ژمارەیەک دۆسیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە

لە ڕاگەیەنراوێک سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ڕایگەیاند: دادوەر کاوە فەتحی، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە تۆمارکردنی داوای یاسایی لەسەر بردنی ژمارەیەک دۆسیە لە بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ لەلایەن هێزێکی چەکدارەوە.

ڕاشیگەیاند: سەرۆکی داواکاری گشتیی لەسەر کەیسی بردنی ( 350 - 400 ) دۆسیە کە لە ڕێکەوتی 06ـی 12ـی 2022 لەلایەن هێزێکی ( 50 ) کەسی هەڵیانکووتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ دوای شکاندنی قوفڵی ژووری دۆسییەکان سەرجەم دۆسییەکانی ناوچەی ( قادر کەرەم )ـیان بردووە.

سەرۆکی داواکاری گشتیی لەبەرامبەردا بڕیاری دا لە ڕێگەی جێگرایەتی داواکاری گشتیی چەمچەماڵ بە جوڵاندنی سکاڵای یاسایی دژ بە ئەنجامدەرانی ئەم کارە بۆ ئەوەی بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسیانەش بگەڕێنرێنەوە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه