دواین زانیاریەکان سەبارەت بە ھاتنی شەپۆلێکی بارانبارین لەرۆژانی داھاتوودا
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، کە لە دوو سبەی رۆژی دووشەمەوە ١٢-١٢-٢٠٢٢ کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە باشوری ئەوروپاوە بۆ سەر دەریای ناوەراست و بەلاوازی بۆ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو نمە باران لەھەندێک کات و ناوچەدا ئەبێت وە رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە کاریگەری زیاتر ئەبێت بۆ زۆربەی ناوچەکان و تایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و ھەندێک کات بارانێکی مامناوەند ئەبارێت بەگشتی تا کۆتای ھەفتە رۆژی پێنجشەمە ١٥-١٢-٢٠٢٢ کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەلاوازی لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە و لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمتردەبنەوە و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند چالاکەبێت لەنێوان ١٠ تا ٢٠کم/س
رێژەی بارانی پێشبینیکراو بۆ سەرجەم ناوچەکان لەماوەی ئەم شەپۆلەدا لە کەمترین رێژەوە ٢ ملم تا زۆرترین رێژە ٢٠ملیممەتر چاوەروان دەکرێت کە شوێن تا شوێن جیاوازی زۆر ئەبێت لە رێژەی دابارینەکان .
لە ١٦ی مانگەوە بۆ ماوەی ھەفتەیەک یان زیاتر ئەگەرەکانی بارانبارین نامێنن و کەش بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە + پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەکانی ئێستا بەرزبوونەوەیەکی زیاتری بەسەردا دێت کە ئەمەش بەھۆی جێگیربوونەوەی کاریگەری ئەو سیستەمە بەرزەپاڵەپەستۆیانەیە کە ئەم مانگە لەسەر کەشی ناوچەکانمان و بەگشتی رۆژھەڵاتی ناوەراستدا باڵادەستە و زیاتر کەشێکی وشکی رەخساندووە و بەپێچەوانەشەوە لە وڵاتانی باکور و رۆژئاوای ئەوروپا شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفر و بارانبارین بەردەوامی ئەبێت ... والله اعلم..
وەڵام بدەوه