Kurdistan Press - سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەل وەزیرى بازرگانیى تورکیا کۆبووەوە سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەل وەزیرى بازرگانیى تورکیا کۆبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەل وەزیرى بازرگانیى تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی ئەیلوولی 2021، لە هەولێر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکیئ هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد مووش، وەزیرى بازرگانیى تورکیا کۆبووەوە و جەختیان لە خواستى برەودان بە پەیوەندییە بازرگانى و ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ تورکیا کردەوە و هاوڕا بوون کە پێویستە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابوورى لەنێوان هەردوولادا، چارەسەر بکرێن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییە ئابوورى و بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ تورکیا بە گرنگ و ستراتیژى و یاساى وەبەرهێنانى لە هەرێمى کوردستان بە یاسایەکى دۆستانە لە قەڵەم دا کە هانى سەرمایەگوزاریى بیانى دەدات، هەروەها ئامادەییى هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانیى تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق نیشان دا.
لاى خۆیەوە وەزیرى بازرگانیى تورکیا خواستى وڵاتەکەى بۆ برەودان بە پەیوەندیى بازرگانی و فراوانکردنى چالاکییە ئابوورییەکانى لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەى بە چەند نموونەیەکى سەرکەوتووى وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى تورکی لە وڵاتانى ناوچەکە کرد کە بە هەمان شێوە لە هەرێمى کوردستان دووبارە بکرێنەوە، لەوێشەوە بەرەو هەموو ناوچەکانى دیکەى عێراق فراوان بکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە وەزیر و لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى تورکیا و شاندێکى تورکى ئامادەى بوون، کاریگەرییەکانى پەتاى کۆڕۆنا لەسەر بازرگانى و چالاکیى ئابوورى، رێژەى بازرگانی و هاوردەکردنى تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، سیستمى بانکدارى و ناردن و گواستنەوەى پارە، دادگاى بازرگانى، گەشتیارى و چەند پرسێکى دیکە، تاوتوو کران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه