گوتەبێژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئاشكرای كرد، ئەوان رێگەیان لە پلانێكی ئەمریكا گرتووە بۆ ئەوەی هەرێمێكی هاوشێوەی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژئاوای كوردستان دابمەزرێنێت.
لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی (میدیا هەبەر)ی سەر بە حزبەكەی، هێلین ئومێد، گوتەبێژ بە ناوی پەكەكە رای گەیاند: "ئەگەر پەكەكە نەبوایە، ئەمریكا دۆخی ڕۆژئاوای كوردستانی دەقۆستەوە و هەرێمێكی هاوشێوەی هەرێمی كوردستانی پێكدەهێنا."
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بەپێی پلانەكەی ئەمریكا، ئەو هەرێمەی لە رۆژئاوای كوردستان پێكدەهێندرا، بە هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گرێ دەدرا، بەڵام بە گوتەی ئەو، ئەوان وەك پەكەكە ڕێگەیان لەم پلانەی ئەمریكا گرتووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە چاودێران پێیانوایە، ئەگەر ئەمریكا نەبوایە، پەكەكە لە هیچ بارودۆخێكدا نەیدەتوانی لە رۆژئاوای كوردستان بمێنێتەوە، بۆیە ئەمە نەك هەر بێوەفاییە بەرامبەر بە خەڵك و خاكی كوردستان، بەڵكوو بەرامبەر بەو پشتیوانییانەی ئەمریكاش كە لە رابردوودا بۆ ئەو هێزە كردوویەتی.
وەڵام بدەوه