Kurdistan Press - سبەی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ لە هەولێر دەستپێدەكات سبەی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ لە هەولێر دەستپێدەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی پرۆژەی گۆڕینی بۆریی ئیفراز سێ لە هەولێر دەستپێدەكات

- سەرۆكی حكوومەت گوژمەیەكی زۆری بۆ پرۆژەكە تەرخان كردووە
بە مەبەستی چارەسەری ڕیشەیی بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی گرفتی شكانی بۆریی پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە شاری هەولێر، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجكردنی گوژمەی 20,842,500,600  دینار و سبەی یەكشەممە قۆناغی یەكەمی پرۆژەی گۆڕینی بۆرییەكە دستپێدەكات و تیمێكی ئەندازیارانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن.
پرۆژەی ئیفرازی سێ‌ 40%ی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتیوانی شاری هەولێر دابین دەكات، بەهۆی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر بۆرییەكە، چەند جارێك بۆرییەكە دەشكا و بۆ ماوەیەك بەشێكی زۆری دانیشتیوانی شاری هەولێر بێ‌ ئاو دەبوون، لەپێناو چارەسەری ڕیشەیی ئەو كێشەیە، كە گۆڕینی بۆریی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێرە لە بۆریی (GRP)ی تیرە ( 1500)ملیمەوە بە بۆریی كاربۆن ستیل، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پرۆژەكە داوە كە  بریتییە لە 20,842,500,600  دینارە. كە بڕی 4,354,750,000 دینار لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە خەرج دەكرێت‌، لە وێستگەی  ناوەندی مەرعودا بە درێژایی 2750 مەتر بە بۆری 1,5 مەتری بۆریی كاربۆن ستیل دەستپێدەكات تا دەگاتە 108 ی عەنكاوە لە كۆی ئەو 11 كیلۆمەترەی كە بۆرییە كۆنەكەی تێدا دەگۆڕدرێت.
شایەنی باسە، سبەی یەكشەممە 11/12/2022، قۆناغی یەكەمی پرۆژەی پاراستنی هێڵی گوێزەرەوەی ئاوی ئەو پرۆژەیە دەستپێدەكات كە چەند ئەندازیارێكی شارەزای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پرۆژەكە دەكەن، ئەمەش گرفتی شكانی ئەو بۆرییە لەو شوێنە چارەسەر دەكات و دەبێتە هۆی پەرەپێدانی پرۆژەكە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان باشتر دەبێت
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه