كەمێك پێش ئێستە لە شارۆكەی بنەسڵاوەی سەر بە شاری هەولێر تەقە لە ئەفسەرێكی پلە باڵا كرا و كوژرا.
بەپێی زانیارییەكان لە شارۆكەی بنەسڵاوە، جێگری فەرماندەی فەوج لە هێزەكانی پاسەوانی پاڵاوتگە نەوتییەكان درایە بەر دەستڕێژی گولە و كوژرا.
كوژراوەكە ناوی ئەسعەدە و جێگری فەرماندەی فەوج بووە و دوای كوژرانی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە بە بوونی حاڵەتێكی تەقەكردن لە بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوت كە ئەفسەرێكی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بەناوی (ئەسعەد رەئوف حەمەد) /48 ساڵ/ دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا تەرمەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادی و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن بۆ گرتنی تۆمەتباران تا ڕادەستی دادگایان بكەن.
وەڵام بدەوه