Kurdistan Press - بەشێکی دیکەی زیان لێکەوتووانی سەردەمی ڕژێم قەرەبوو دەکرێنەوە بەشێکی دیکەی زیان لێکەوتووانی سەردەمی ڕژێم قەرەبوو دەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشێکی دیکەی زیان لێکەوتووانی سەردەمی ڕژێم قەرەبوو دەکرێنەوە

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی مۆلکداریی عێراق ٥٠٠ ھاووڵاتیی دیکەی ھەرێم، ئەوانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس زەرمەند بوون، قەرەبوو دەکرێنەوە و دەشڵێ، ھەموو ئەوانەی لە سەردەمی ڕژێم زیانیان بەر کەوتووە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
تارا ئەنوەر قەرەداغی، بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی موڵکداریەتیی عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە وەک دەستەی موڵکداریەتیی عێراق لە ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی قەرەبووکردنەوەی زەرەرمەندانی سەردەمی ڕژێمی بەعس سێ ملیار دیناری دیکە بەسەر زیان لێکەوتووانی دەستی بەعسدا دابەش دەکەین، ئەوەیش دوای ھەوڵەکانمان لەگەڵ سەرۆکی دەستەی موڵکداریەتی بە سەرۆکایەتیی دادوەر عەلا جەواد ڕەزامەندیمان وەرگرت بۆ دابەشکردنی ئەو گوژمەیە بەسەر ئەو ھاووڵاتییانەی ھەرێمدا کە داوایان پێشکەش کردبوو لە سەردەمی ڕژێمی لەناوچوی بەعس زەرەرمەند بوون.''
بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی موڵکداریەتی دەڵێت: "قەرەبووکردنەوەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پێشتر داواکارییان پێشکەش کردووە و لەلایەن لیژنەی باڵاوە پەسەند کراون، ئەوانە سوودمەند دەبن لەو قەرەبووکردنەوەیە، لیژنەی دادوەران بڕیاری لەسەر قەرەبووکردنەوەیان دەرکردووە و ٥٠٠ کەس سوودمەند دەبن.''
تارا ئەنوەر قەرەداغی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتووانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بەردەوام دەبێت و پێشتریش بە چەند ھەنگاوێک قەرەبووی ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراوەتەوە، ھەرکەسێکیش زیانی بەرکەوتووە مافی تۆمارکردنی داواکاریی ھەیە و دوای پەسەندکردنی سوودمەند دەبێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه