Kurdistan Press - پڕکردنەوەی فۆرمەکە وەستاوە و گوتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور کاتی کاراکردنەوەی رادەگەیێنێت پڕکردنەوەی فۆرمەکە وەستاوە و گوتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور کاتی کاراکردنەوەی رادەگەیێنێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕکردنەوەی فۆرمەکە وەستاوە و گوتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور کاتی کاراکردنەوەی رادەگەیێنێت

گوتەبێژی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور، کە پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، رایدەگەیێنێت، بەهۆی بوونی هەندێک کێشە و لۆدێکی زۆر لەسەری، لە دوو رۆژی داهاتوودا لینکێکی نوێ بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور تەرخاندەکرێت و دەشڵێت، "تەنیا لە ماوەی 24 کاژێردا و دوای بڵاوکردنەوەی لینکەکە، یەک ملیۆن کەس لینکەکەیان کردووەتەوە."
 
رۆژی پێنجشەممە 08-12-2022 عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک، لەبارەی لینکی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، گوتی، "دوای ئەوەی  لینکەکە بڵاوکرایەوە لە ماوەیەکی پێوانەییدا یەک ملیۆن کەس سەردانی لینکەکەیان کردووە، هێشتا دیار نییە ئەوانەی لینکەکەیان کردووەتەوە فۆرمەکەیان پڕکردووەتەوە."
 
سەبارەت بەو کێشانەی لە لینکەکەدا هەیە ئەوەی ئاشکراکرد، "لەگەڵ ئەوەی هەندێک کەس بە هەڵە فۆرمەکانیان پڕکردووەتەوە و تەواو زانیاریی وردیان لەسەر فۆرمەکە نییە و بە هەڵە زانیارییەکانیان نووسیوە، بەڵام بەگشتی بەهۆی بوونی لۆدێکی زۆرەوە هەندێک کێشەش لەو لینکەدا هەبووە، بۆیە لە دوو رۆژی داهاتوودا فۆرمێکی نوێ تەرخاندەکرێت و خەڵک دەتوانن لەو لینکەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن."
 
هەروەها ئەوەشی روونکردەوە، وەرگرتن تەنیا بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانن و گوتی، "بەپێی لێدوانەکانی بەڕێز لیوا سەعد مەعن، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دامەزراندن تەنیا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە."
 
شەوی سێشەممە 06-12-2022 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەڕێگەی فۆرمێکی ئەلیکترۆنییەوە دەرگەی دامەزراندنی بۆ پاسەوانی سنوور کردەوە، بەڵام دواتر فۆرمە ئەلیکترۆنییەکەی لە ماڵپەڕەکەی لابرد.
 
فەرماندەیی ناوچەی 1ی پاسەوانی سنوور ئەرکی پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه