بەڕێوەبەری پێشووی ناحیەی سەرگەڕان رایگەیاند، کێشەی نێوان جووتیارانی کورد و عەرەب لە سنووری سەرگەڕان بەردەوامە و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاگادار کراوەتەوە و نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن.
لوقمان حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، کێشەی جووتیارانی کورد لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامە و هەندێک زەوی هەیە سکاڵای لەسەرە و کاتێک سکاڵای لەسەر بێت، دادگا بە شێوەی کاتی بەکارهێنانی زەوی راگرتووە و کاتێک کورد بیەوێت زەوی بەکار بێنێت، سوپا رێگری دەکات و ئەگەر عەرەبیش بیکات ئاساییە، دوێنێش بە 50 کەس لە جووتیارێکی کوردیان دابوو، بۆیە تەعدا لە کورد دەکرێت، چونکە گوندێکی زۆر هەیە ئەو کێشەیەیان هەیە لە سنووری سەرگەڕان، کە دوێنێ لە گوندی حەفتەغار و خرابە و گوندەکانی دیکە کێشە ڕووی داوە، بۆیە بەردەوام هەوڵ دەدرێت کێشەکان لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە چارە بکرێن، کە هەر دوێنێ ئەوان ئاگادار کراونەتەوە و نوێنەرانی کوردیش لە بەغدا لەسەر هێڵن تا ئەو کێشەیە چارە بکرێت.
حوسێن ڕوونیشی کردەوە، بۆ ئەوەی تەعریب رابگیرێت و کێشەکە بە یەکجاری چارە بکرێت، پێویستە پارێزگار بگۆڕدرێت و دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، ئەگەر نا نەک دۆخەکە چارەسەری زەحمەتە، بگرە خراپتریش دەبێت.
وەڵام بدەوه