KurdistanPress...

CLOSE

یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆکان دروست دەکرێت

د. کامەران یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاند: یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی، زانکۆکانی پزیشکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی هەولێر و سەڵاحەدین دروست دەکرێت.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێمان لەگەڵ د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان تاوتوێ کرا و ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی پڕۆژەکە نیشان دا.

د. کامەران باسی لەوەش کرد کە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون لەسەر ڕووبەری 13 دۆنم زەوی لە نێو دێی کۆنی زانکۆ تایبەت دەبێت بەو مامۆستایانەی زانکۆ کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەبارەت بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران ئاماژەی بەوەش دا کە لە کەمپی نوێی زانکۆ شوێنی گونجاو بۆ یەکەی نیشتەجێبوونی فەرمانبەران دانراوە و لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو لێژنەیەی تایبەتە بە دروستکردنی کەمپی زانکۆ باس کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه