Kurdistan Press - مەسرور بارزانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق بڵاوکردەوە مەسرور بارزانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی ڕاگەیاندراوێکی لەسەر پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق بڵاوکردەوە

 :دەقی ڕاگەیاندراوەکە

کوردی / عربي

پەلاماردانی جووتیارانی کورد لە سنووری قەزای داقوق-ی سەر بە پارێزگای کەرکووک، مایەی ئەوپەڕی نیگەرانییە. داوا لە بەڕێزان سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدرال دەکەم بە پەلە کۆتایی بە پەلاماردان و دەستدرێژیکردنە سەر جووتیارانی کورد لە سنووری داقوق و ناوچەکانی دیکەی کەرکووک بهێنن کە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووەوە ئەنجام دەدرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی هەوڵی دەرکردنی کورد و دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانییان دەدەن. 
ئەم ڕەفتارانە دژی بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و بڕگەکانی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراقن و پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدرال ، سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن. 

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2022/12/7

___

إن الاعتداء على الفلاحين والمزارعين الكورد في حدود قضاء داقوق ضمن محافظة كركوك، يشكّل مصدر قلق بالغ، وأدعو السادة رئيس الجمهورية ورئيس الوزراء ورئيس مجلس النواب الاتحادي إلى الإسراع لإنهاء الاعتداءات التي يتعرض لها الفلاحون الكورد في داقوق ومناطق أخرى من كركوك، التي ينفذها أشخاص متنفذون، محاولين إخراج الكورد والاستيلاء على أراضيهم الزراعية ومصادرتها، بما يتنافى مع الشرع والقانون.
هذه الممارسات تتعارض تماماً مع مبادئ التعايش السلمي وفقرات المادة 140 من الدستور العراقي الدائم، ويجب على المؤسسات المعنية في الحكومة الاتحادية وضع حد لمثل هذه الانتهاكات.

مسرور بارزاني
رئيس حكومة إقليم كوردستان
7 كانون الأول (ديسمبر) 2022

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه