Kurdistan Press - قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت دیاری کرا قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت دیاری کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت دیاری کرا

دوای ئەوەی دوێنێ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قەزابوونی سیدەکان بەفەرمی ڕاگەیەندرا، قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت دیاری کراوە تاوەکوو قایمقامێکی نوێ دەستنیشان دەکرێت و ئێستا دەست بەکار بووە و لەمەودوا هەموو نووسراوەکان بە ناوی قەزا دەردەکرێن.

ئێحسان چەلەبی کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بوو، دوای بەفەرمی ڕاگەیاندنی قەزای سیدەکان، بە بڕیاری حکوومەت وەکوو قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت دەستبەکار بووە و، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای ئەوەی بەفەرمی سیدەکان بووە قەزا، ئێستا من وەکوو قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالە پۆستەکە بەرێوە دەبەم و دەستم بە کار کردووە.''

ئێحسان چەلەبی گوتیشی: ''جارێ من وەکوو قایمقامی بەوەکالەت دیاری کراوم و خۆیشم کاندید کردووە و داوام کردووە بە فەرمی ببمە قایمقام، بەڵام هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە و لە داهاتوو بڕیاری لەسەر دەدرێت، گرنگ ئەوەیە ئێستا پۆستەکە من بەڕێوەی دەبەم.''

چەلەبی گوتیشی: ''زۆرینەی فەرمانگەکان لە قەزای سیدەکان هەیە تەنها چەند فەرمانگەیەک نەبێت ئەوانیش دادگا و دادنووس و بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی سیدەکان کە ئەوانە پێویستن و بەشێکیش لە هۆبە دەبنە بەش، وەکوو پۆلیس و ئاسایش و لە داهاتوودا گەشتوگوزار و شوێنەواریش دەکرێنەوە، هەر دوێنێش وەزیری ناوخۆ بەڵێنی دا خزمەتگوزاریی زیاتر لە سیدەکان ئەنجام بدرێت.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه