Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەمە 7/12/2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد کە لە بەڕێزان تۆبياس تۆنكل بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و مارتن یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و کلاوس شترایشەر كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان پێکهاتبوو.

گفتوگۆیان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و زەمینەسازکردن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەو ناوچەیە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه