Kurdistan Press - بکوژی نیزام منارە دەسگیرکرا.! بکوژی نیزام منارە دەسگیرکرا.! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بکوژی نیزام منارە دەسگیرکرا.!

کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکرانەوە و، دوای حەوت کاتژمێر یەکەم تۆمەتباری تاوانەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەبارەی رووداوەکەوە راگەیاند، کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (6ـی کانوونی یەکەمی 2022) لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکراینەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کوژراوەکە کەسێکە کە ناسراوە بە "نیزام منارە"، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بووەتە دەمەقاڵەیان و، دواتر بە چەک رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر راشیگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە، نیزام منارە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کوژراوە، گوتیشی "ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی، بە برینداری لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیرکراوە".

 

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه