Kurdistan Press - پەیامێک لە مەسرورو بارزانییەوە. پەیامێک لە مەسرورو بارزانییەوە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە مەسرورو بارزانییەوە.

بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

پێشوازی لە کردنەوە و دەستبەکاربوونی یەکەم پۆرتاڵی تایبەت بە سیستمی ئەلیکترۆنی گرێبەستە گشتییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی شەفافیەت و لێپرسینەوە لە تەندەرە گشتیەکان، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کارابوونی زیاتری دارایی گشتی و پشتگیری لە سەرهەڵدانی بزنسی بچووک و مامناوەند دەکات و برەو بە پیشەسازیی نوێ دەدات و سەرەنجام جێبەجێکردنی چاکسازییەکانمان خێرا دەکات.

خۆشحاڵم کە وەزارەتی پلاندانان لە ئێستاوە دەستی کردووە بە نوێکردنەوەی ڕێنماییەکانی تەندەرە گشتییەکان و هەروەها ڕاھێنانی بە بەڵێندەران کردووە بۆ شارەزابوون لە بەکارهێنانی پۆرتاڵی نوێ و لە چەند حەفتەی داهاتوودا، ئەم سیستەمە لە گشت وەزارەتەکانی حکومەتدا جێبەجێ دەکرێت.

ئەم خزمەتگوزارییە، یەکێک بوو لە دەستپێکی خزمەتگوزارییەکان کە لە ناوەندی داتاکانی حکومەتی هەرێمدا ئامادەكاری بۆ کرا و یارمەتییەکی زۆری حکومەت دەدات بۆ دەستڕاگەیشتن بە داتاکان و بینینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی بەردەست لە کەرتی تایبەتدا.

دەستخۆشی و ڕێز پێزانینم بۆ ماندووبوونی وەزیری پلاندانان بەڕێز دارا ڕەشید و تیمەکەی هەیە بۆ سەرخستن و بەردەوامبوون لە پڕۆژەکە، سەرەڕای ماوەیەک وەستان بەھۆی پەتای کۆڤیدەوە . هەروەها سوپاسی ئاژانسی هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتی کۆریا - (کۆیکا-KOICA) دەکەم بۆ پشتگیریی و هەوڵە بەردەوامەکانیان لەپێناو پەرەپێدانی تواناکان لە کەرتی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا