سه‌رۆکی حکومه‌ت کێشه‌ی گه‌نجه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له هه‌ولێر، گه‌نجێک به‌ناوی (خالس مسعود) که کارمه‌ندی کۆمپانیایه‌کی گه‌یاندنی خواردنه، ماتۆڕسکیله‌که‌ی له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌بردرێت، ئه‌و رووداوه‌ش له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست کرد.
سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، نووسینگه‌که‌ی راسپارد بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی و هاوکاریکردنی ئه‌و گه‌نجه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت په‌یوه‌ندی به گه‌نجه‌که‌وه کرد و کێشه‌که چاره‌سه‌رکرا.
وەڵام بدەوه