Kurdistan Press - دەقی وتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت فڕۆکخانەی نێودەڵەتی دھوک دەقی وتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت فڕۆکخانەی نێودەڵەتی دھوک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەقی وتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت فڕۆکخانەی نێودەڵەتی دھوک

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
هاتووینەتە ئێرە بۆ سەردانی فڕۆکەخانەی دهۆک لە قەزای سێمێل، کە لە کابینەکانی پێشتر بڕیار درابوو ئەم فرۆکەخانەیە دروست بکرێت و بڕێک بودجەشی بۆ تەرخانکرابوو، کارێکی کەمیشی لەسەر کراوە، بەڵام بەداخەوە لەبەر قەیرانی ئابووری نەتوانرا تەواو بکرێت. 
سەردانی ئێمە ئەمڕۆ بۆ ئەوەیە ، پێداچوونەوەیەک بەم پڕۆژەیە و بەو گرێبەستانەی کراون بکەین، تا جارێکی دیکە دەست بکەینەوە بە دروستکردنی ئەم فڕۆکەخانەیە، کە گرنگە بۆ دهۆک و دەورووبەریش. 
ئەگەر خودا هاوکار بێت دوای دیراسەکردنێکی جددی کە دەستی پێکردووە، پڕۆژەکە ئامادە دەکەین ،تا ئەم فرۆکەخانەیە بە زووترین کات دەست بەکاربێت و بنیات بنرێت.
بۆیە حەزمکرد، هەموو هاووڵاتییانی کوردستان و بە تایبەت دانیشتووانی دهۆک ئاگادار بکەمەوە، ئەگەر خودا هاوکار بێت، دەست بە ئاوەدانکردنەوەی ئەم فڕۆکەخانەیە دەکەین، کە پێداچوونەوە سەرەتاییەکان، بەرەو کۆتایی چوون و ڕەنگە هەندێک گۆڕانکاریشی تێدا بکرێت، بەڵام هەرکات ئامادە بوو، دواتر موژدەی دەستپێکردنی ئەم پڕۆژەیەتان لە ماوەیەکی نزیکدا پێ دەدەین . 
هەر سەرکەوتووبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا