سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی تورکیا دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی دیسەمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەمەد مەولود یاکوت کونسولی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
کونسولی گشتیی تورکیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا
وەڵام بدەوه