بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیار و نیو دینار پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگای وارماوە بۆ دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت، کە درێژییەکەی 22کم دەبێت.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگرین عەبدوڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی داوە بە تەرخانکردنی 7 ملیار و 404 ملیۆن دینار ڕێگای وارماوە بۆ دەربەندیخان دروست دەکرێت بۆ ئەوەی ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری دەربەندیخان و لە تونێلەکە کەم بێتەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت، ئێمەش بە هیوای ئەوەین کە ئەم پرۆژەیە ڕووداوی هاتوچۆ کەم بکاتەوە.''
ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی: ''ڕێگاکە زۆر گرنگە و درێژییەکەی 22کم دەبێت و هەوڵ دەدرێت بە زووترین کات پڕۆژەکە تەواو بکرێت، کە تەواوکردنەکەی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.''
عەبدوڵا ڕوونیشی کردەوە: ''دەمانەوێت بە دروستکردنی ئەو ڕێگایە بارهەڵگرەکان نەچنەوە بۆ تونێلەکە کە ئێستا لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و ڕووداوی هاتوچۆ کەم بکرێتەوە، بۆیە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە داوە.''
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی گرنگ بە گوژمەی نزیکەی 7 ملیار و نیو جێبەجێ دەکرێت
2سال |
Lanya ![]() |

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه