ئهمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ٤ى كانوونی یهكهمی ٢٠٢٢، له ڕێوڕهسمێكی تایبهت، یادداشتێكی لێكتێگهیشتن له نێوان وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوى حکومەتی هەرێمى کوردستان و كۆمپانیایەکى کەرتى تایبەت، واژوو دەکرێت.
یادداشتەکەى نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکە، بۆ دابینكردنی ئامێر و كهلوپهلی كشتوكاڵییە بە شێوەى قەرزی درێژخایهن بۆ جوتیارانى هەرێم، تاوەکو جوتیاران بارگرانییان نەکەوێتە سەر شان لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان.
ئهم هەنگاوە کە لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ماوەى ڕابردوو هەڵێنراوەتەوە، یەکێک لە ئامانجی سەرەکى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانە کە لە هێڵە گشتییەکانى کابینەدا باسى لێوە کراوە. وەک چۆن لە خاڵى شەشەمى ئاستی "خزمەتگوزارى" کارنامەکەدا هاتووە: "کار دەکەین بۆ ڕەخساندنی بواری کار بۆ کەرتی تایبەت و فراوانکردنی وەبەرهێنان لە بوارە جیاجیاکانی وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، تاکو بەم هۆیەوە دەرفەتی کار زیاد بکرێن و یاساکانی کار بە جۆرێک رێک بخرێن کە دەرفەتی کار بۆ گەنجانی هەرێم زیاتر بکرێت".
هەر لە کارنامەى کابینەى نۆیەم دا و لە ئاستی ئابووری و دارایی، باس لەوە کراوە کە کار دەکرێت بۆ "فراوانکردنى و فرەڕەهەندکردنی ئابووریی هەرێم" کە تەنیا پشت بە نەوت و غاز نەبەسترێت بەڵکو پەرە بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بدرێت و کشتوکاڵ بکرێتە بوارێکی سەرەکیی گرنگیدانى حکومەت و لەم پێناوەشدا حکومەت بەڵێنى داوە "کار دەکەین بۆ پێشخستنی کەرتى کشتوکاڵی بە ئامراز و ئامێری پێشکەوتوو و فراوانکردنی جۆریی و چەندیی بەرهەم بە پێی بنەما زانستییەکان".
ئەم هەنگاوەی وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە ڕاستاى جێبەجێکردنى کارنامەى کابینەى نۆیەمە به مهبهستی پاڵپشتیكردن و یارمهتیدانی جوتیارانی ههرێمی كوردستان تا زیاتر پهرە به كارهكانیان بدهن و نەوەک تەنیا پێویستى نێوخۆیی بەرهەم بهێنن، بەڵکو هەناردەى دەرەوەى وڵاتیشى بکەن.
فهرمانگهى ميديا و زانيارى
٤ى کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢
Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه