ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مه‌حموود محه‌ممه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی ئاڵۆگۆكردنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: گۆڕانكارییه ناوخۆییه‌كانی پارتی كاریگه‌ری نابێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییانی ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه به وته‌ی وته‌بێژی پارتی، ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌میانی كۆنگره‌ی حزبه‌كه و له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه ده‌ركراون بڕیاری سه‌رتاسه‌رین و، بۆ ئه‌وه ده‌كراون، لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كان بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، مه‌حموود محه‌ممه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته ئه‌و كێشانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاتوونه‌ته پێشه‌وه، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت چاره‌سه‌ربكرێن و ناكرێت بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بمێنێه‌وه.
له‌باره‌ی گفتوكۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانیان له داهاتوودا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی روونیكرده‌وه، تا ئێستا پارتی هیچ گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه.
وتیشی: " نیه‌تی ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌پێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی و دابینكردنی ئه‌و مافانه‌یه كه تا ئێستا دابیننه‌كراون".
وەڵام بدەوه