ھاتووم ئەورۆ دلی جەنابی سەرۆک خۆشبکەین
کاتێک دێمە زاخۆ ھەست بەوە دەکەم کە دێمە ناو کەسوکاری خۆم
دەڤەری زاخۆ دەڤەرێکی فراوانە ، راگەھاندنی بۆ ئەویە ئاسانکاری بۆ خەلکی ئەو دەڤەرە بکرێت، زاخۆ یەکێکە لە دەروازەی سەرەکی کوردستان، ئێوە چەند پرۆژەتان داخوازکرد، ئێمە رەزامەندیمان لەسەر ھەموو پرۆژەکان دا کە ئێوە داواتان کرد
پێویستە مافی زاخۆ بۆ زاخۆییەکان بگەرێتەوە
حەقی خەلکی زاخۆ وەک خۆی نەھاتۆتە دان و بریاری ئێمە ئەوە بووە کە ئەوەی ئێمە پێ چێ ببیت و ئەو خزمەتگوزاری پێویست بۆ بێنە کرن و داوا لە ئیدارەی زاخۆ دەکەم و ھەموو داخوازیەکانی خەلک جێبەجێ بکەن و پێوستە ھەموومان خزمەتکاری خەلکی خۆمان بین
مخابن ھاوڵاتیانی ئێمە لەو دەڤەرە لەبەر پەکەکە ناتواننن بگەرێنەوە گوندەکانی خۆیان
ئەو خاکە و وڵاتە بە خوێن ھاتۆتە رزگارکردن و ئمرۆ نابێت ھیچ کەس حەق بداتە خۆی سەر ئشە بۆ خەلک دروست بکات
ھەلبژاردن ھەلبژاردنێکی چارەنوسسازە ، ئەو نوێنەری دێنە ھەلبژاردن ، پێویستە ھەموو بیر لەوە بکەنەوە بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەن
داوام لە ھەموو خوشک و برایان ئەوە بچن دەنگی خۆیان بدەن و بەشداربن لە دەنگدان ، ئەگەر ئێوە بەشدار نەکەن خەلکێکی دیکە دەنگ دەدەن کە ھیچ لە خزمەتی ئێوە دانابیت و دەنگ بدەنە ئەوەی کە دەتوانێت بەرگری لە ئێوە بکات
باوەر بە بەلێنی کەس نەکەن باوەر بەو کەسە بکەن کە ئێوەیان پاراست
ئەو نوێنەرانە ھەلبژێرن کە دەتوانن دیفاع لە مافی دەستوری ئێوە بکەن ، نە بچن بۆ ئیمتیاز و دستکەوتی حزبی ھەموو کوردستان بکەنە قوربانی دەستکەوتی شەخسی.
وەڵام بدەوه