Kurdistan Press - پزیشکەکان ھۆشداریەکی تۆند دەدەن. پزیشکەکان ھۆشداریەکی تۆند دەدەن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پزیشکەکان ھۆشداریەکی تۆند دەدەن.

د.مزه‌فه‌ر عه‌بدوڵڵا، پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو و گورچیله‌، حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار له‌ ناو گه‌نجان ئاشكرا ده‌كا و هۆشدار ده‌دا، ناوبراو رایده‌گه‌یه‌نێ: ته‌نیا لەم چەند مانگەی ڕابردوودا، چەندان حاڵەتم بينيوە كە لە تەمەنی  16 تا 24 ساڵی بەھۆی زۆر بەکارھێنانی خواردنەوە وزەبەخشەکان (مشروبات الطاقة) تووشى پەککەوتنی گورچيلەکان بوون و ئيستا لەلای ئێمە ھەفتەی دووجار و ھەندێکیان سێ جار شوشتنی گورچيلە ئەنجام دەدەن، دوای ئەوەی چەندان حاڵه‌تی هاوشێوه‌م بینی، لەگەڵ ھاوڕێ پزيشكەکانم باسم كرد، ده‌ركه‌وت ئەوانيش چەندان حاڵەتى وايان لەم ماوەیەدا بينيوه.

ئه‌و پزیشكه‌ پسپۆڕه‌ ده‌ڵێ: كاتێک مێژووی نەخۆش وەردەگرین، جگە لە زۆر خواردنەوەی ئەم جۆرە مه‌شرووبانە، ھیچ ھۆکارێکی تر نادۆزینەوە ببێتە ھۆی پەککەوتنی گورچیلەکان لەو تەمەنەدا، بۆیە داواتان لێ دەکەم تكايە زۆر ئاگادارى خۆتان و منداڵەكانتان بن، بە تايبەتی گەنجەکان دوور بکەونەوە لە بەکارھێنانی ئەو جۆرە خواردنەوانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا