شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زای كه‌شناسی پێشبینیی شه‌ش مانگی داهاتووی كرد و رایگه‌یاند بارانێكی زۆر ده‌بارێ، ده‌شڵێ: مانگی دوانزە دۆخی دابارین لە مانگی یانزە باشترە ده‌بێ و لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت، مانگی 12 شه‌پۆلی بەهێزی دابارینی تێدان، بەڵام دەکەونە نیوەی دووەمەوە،
مانگی یەکیش تەواو باشە و باشترە لە مانگی دوانزەش، مانگی دوو و سێیش زۆر باشتر دەبن و لە تەواوی ناوچەكه دابارین لە سەرووی نۆڕماڵه‌وه دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه مانگی چوار و پێنجیش تەواو باشن لە ڕووی دابارینەوە، وشکەساڵیمان تێپەڕاندووە و دۆخی دابارین باشتریش ده‌بێ.
هۆشداریی ئه‌وه‌ش ده‌دا، كه مەترسییەکانی لافاو ماون لە بەشێک مەودای دابارین لەداهاتوودا، تایبەت بۆ ئەو ناوچانەی مەترسییان لەسەرە.
له‌باره‌ی به‌فریشه‌وه، ده‌ڵێ: بەفریش لە مەودای وەرزی زستاندا ده‌بارێ، تایبەت لە تەواوی ناوچە شاخاوییەکان بەفری زۆر باش دەبارێت، هەروەها بەفربارین لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت لە سنووری پارێزگاکانی تر، زستانی داهاتوو شەختە و بەستن بەهیچ شێوەیەک ناگاتەوە ئاستی پار و کەمە، چونکە تەڕو شێداریی زیاترە.
وەڵام بدەوه