Kurdistan Press - ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەش دەکرێت

رۆژی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە قەزای چەمچەماڵ  ٢٦٠ پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا، ئەمەش دوای دەرچوونی فەرمانێکی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە رێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، کە هەریەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار بۆ ئامادەکاری و وردبینی کردن لە ناوی کەسەکان راسپاردبوو بۆ پێدانی ئەو زەوییانە.
لە فەرمانەکەی سەرۆک وەزیراندا هاتووە کە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣٨) لە رۆژی ١١/ ٢/ ٢٠١٧ و لە ژێر رۆشنایی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوەکان لە هەرێمی کوردستان ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٠٧ و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکرا و  گیراوانی سیاسی کوردستان ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١١ بڕیار درا بە جێبەجێ کردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٨٦٧،٨٦،٨٦٩) لە رێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٨ تایبەت بە تەرخان کردنی زەوی بۆ ١١ هەزار و ١٤١ هاووڵاتی لە میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالکراوان و جینۆساید و زیاندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئەنفال لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان.
فەرمانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بەوە دەکات کە، ئەو کارە دوای وردبینی کردن لە تەواوی ناوەکان و دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەرخانکردنی زەوی تیایاندا، ئەوەش لە رێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕە کە نوێنەری هەریەک لە وەزارەتەکانی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون و شارەوانی و گەشتوگوزار تێدا بێت.
هەر بەپێی فەرمانەکەی سەرۆک وەزیران، پێویستە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کاری پێویست ئەنجام بدات بە وردبینی کردنی لیستی ناوەکانی مامەڵەکانی تەرخانکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان (کەلار و کفری) لەگەڵ دابینکردنی زەوی پێویست بۆ مەبەستی جێبەجێ کردنی فەرمانەکە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراون
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه