Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر

دوای ئەوەی كاتژمير (٣:٣٠) خولەکی ئەمشەو هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوه به بوونى روداوێكى هاتوچۆ لەسەر شەقامى (١٠٠ مەتری)، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداو و دەرکەوت كەوا ماتوڕسكيلێك شوفێرەكەى به ناوى (م. خ. ش) به رەگەز عەرەبی سووریا، كه كارى دیليڤەرى دەكات، خوى كێشاوه به هاووڵاتیيەكى به رەگەز بەريتانى به ناوى (ئاندرو تورلي) تەمەن (٥٩)سال کە له كومپانيایەک لە شاری هەولێر كار دەكات و ویستوویەتی به پياده لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لە دەست داوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش هاووڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە به ناوى (دەيڤید) كه دانی بەوەدا ناوە بەر له رووداوەكه خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم کارەساتە ڕووی داوە.
لە ئێستاشدا شوفێرى ماتۆرسكيلەکه بەپێی ماددە (٢٣ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگير كراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه