٨٥٩ قوتابی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی کوردستان وەرگیران.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: لەسەر راسپاردەى د. ئارام محه‌ممه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، رەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى 859 قوتابى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا روونیشیكرده‌وه، چەندین ساڵە کارئاسانى تەواو کراوە بۆ وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابییانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابییانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن.
دووپاتیشیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هەرێم ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچووانی پۆلی دوانزه له به‌شی خوێندنی كوردی له ناوچه دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، له رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركووكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ده‌رچووان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له ئه‌نجامدا رەزامەندى نیشاندرا لەسەر وەرگرتنى 859 قوتابى شارى کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى خوێندکارانى هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2022-2023).
وەڵام بدەوه