سەلامەتی گیانی ئەندامانی ستافی دەزگای میدیایی ڤەدەنگ لە ئەستۆی قوباد تاڵەبانی و وەھاب مجید باقی دایە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لەڕێگەی ژمارەی تەلەفونی تایبەتەوە پەیوەندی بە کارمەندانی دەزگای میدیایی ڤەدەنگ و، ئەو کەسانەی دەکرێت کەهاوكاری ئەم دەزگایە دەکەن و ھەڕەشەی گرتن و کوشتنیان لێدەکرێت .
ڤەدەنگ بەدواداچوونی وردی بۆ ئەو بابەتە کردوە و گەشتە ئەو ئەنجامەی ئەو تەلەفونانە لەلایەن کەسانی نزیك لە قوباد تاڵەبانی و وەھاب مجید باقیەوە دەکرێن و ھەر ئەوانیش فەرمانیان پێدەکەن تاوەکو ئەو تەلەفونە ھەڕەشە ئامێزانە ئەنجام بدەن .
بۆیە لێرەوە بە ھەموولایەك رادەگەیەنین کە سەلامەتی گیانی کارمەندانی دەزگای میدیایی ڤەدەنگ و ئەو کەسانەی هاوكاری ئەم دەزگا میدیاییە دەكەن لە ئەستۆی قوباد تاڵەبانی و وەھاب مجید باقی بەرپرسی دژەتیرۆردایە .
ھەر کارمەندێكی دەزگای میدیایی ڤەدەنگ، یان ئەوکەسانەی بۆ ئەم دەزگایە دەنوسن زیانیان پێ بگات دەستەوەسان نابین و کاردانەوەی چاوەڕواننەکراومان دەبێت .
وەڵام بدەوه