Kurdistan Press - گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، هۆکاری کەمکردنەوەی پێدانی ئەمپێری کارەبا، ئاشکرا دەکات گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، هۆکاری کەمکردنەوەی پێدانی ئەمپێری کارەبا، ئاشکرا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، هۆکاری کەمکردنەوەی پێدانی ئەمپێری کارەبا، ئاشکرا دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت، كارەبای ماڵان لە سبەی ‏پێنجشەممەوە لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكرێتەوە و ‏هۆكارەكەشی ڕووندەكاتەوە. 
 
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كارەبای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕایگەیاند، "لە ١ی ١٢ی ٢٠٢٢،  ‏پێدانی كارەبای نیشتمانی لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ ٣٠ئەمپێر ‏كەمدەكرێتەوە. 
گوتیشی: "گوشارێکی زۆرمان لەسەرە و بەرهەمهێنانی ‏كارەبامان ٣٤٠٠ مێگاواتە، بەڵام ئێستا خواست بۆ ٦٥٠٠ مێگاوات ‏بەرزبووەتەوە. بۆیە بە ناچاری كارەبا لە ٤٠ ئەمپێرەوە بۆ‌‏ ٣٠ ئەمپێر كەمدەكەینەوە." 
 
ئومێد ئەحمەد گوتی: "ساڵی ڕابردووش بەناچاری هەمان ‏رێگامان گرتەبەر و تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات بەردەوام بووین. بۆیە ‏پێشبینی دەكەین ئەمساڵیش تاوەكو كۆتایی مانگی شوبات بەو جۆرە ‏بێت." 
لە وەرزی زستاندا بەهۆی ئەوەی خەڵك كارەبا بۆ خۆگەرمكردنەوە ‏بەكاردەهێنن، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه