ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كه لەگەڵ هاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كوردستان وه‌ك ئێزدییه‌كان داواكارییان هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه ده‌بێت ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ی شنگال به‌رده‌وام بێت دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و ئه‌مه‌ش هۆشدارییه به حكوومه‌تی عێراق.
مه‌حمود ئێزدی بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕێككه‌وتنێك هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال كه له نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تدا كراوه، بەڵام به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات، بۆیه شیاع سوودانی به‌رپرسیاره له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، به‌داخه‌وه خه‌ڵكی شنگال هه‌موویان له‌ژێر خێوەتی كه‌مپه‌كانن، به‌م شێوه‌یه زیان به خه‌ڵكی شنگال ده‌كه‌وێت و هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگاله و هۆكاریشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كرێت، بۆیه داواكارین له شیاع سوودانی به‌زوویی ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكات. بڕیاره له‌و بارەیە‌وه شیاع سوودانی سه‌ردانی كوردستان بكات و یه‌كێك له داواكارییەکانی ئێمه وه‌ك سه‌قفی داواكاریمان کە له‌گه‌ڵی كۆ ده‌بینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و ڕێكکه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت و په‌كه‌كه له شنگال بكرێته ده‌ره‌وه.''
گوتیشی: ''به‌داخه‌وه هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال وای كردووه شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه له شنگال چڕ ببێته‌وه و دواجار شنگال زه‌ره‌ر ده‌كات، ئێستاش په‌كه‌كه له ناوچه‌كه هێزێكی زۆری بڵاو كردووه‌ته‌وه و نائارامیی دروست كردووه و داواكاریی ئێمه ئه‌وه‌یه كه به زووترین كات ئیدارەی شه‌رعیی شنگال بگه‌ڕێته‌وه و شیاع سوودانی به‌رپرسیاره له جێبه‌جێنه‌كردنی.''
ڕایشیگه‌یاند: ''شنگال ناوچه‌یەكی ستراتیژییه، ئه‌گه‌ر عێراق چاره‌سه‌ری نه‌كات، ئاڵۆزی دروست ده‌بێت و له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت.
وەڵام بدەوه