Kurdistan Press - زستانێکی سارد بەرێوەیە. زستانێکی سارد بەرێوەیە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زستانێکی سارد بەرێوەیە.

شارەزایەکی بواری کەشناسی چەند زانیارییەکی گرنگ و نوێ لەبارەی کەشوهەواوە راگەیاند و ئاماژەی بەوەداوە کە وشکە ساڵیمان تێپەڕاند و دۆخی دابارین بەرەو باشتربوونی زیاتر هەنگاو دەنێ.

ئەمرۆ چوارشەممە 29/11/2022، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: "بەپێی نوێترین ئەپەدەیت و مۆدێلی بەناو بانگی ئوستراڵی و MME و ئەورووپی له ناو مانگی 12 و سەرەتای وەرزی زستان دیاردەی لانینا سەرەتا لەناوچەکانی نینۆ 4 و 3.4 کۆتایی دێت و دێتە حاڵەتی نیوتڕاڵەوە دواتر لەناوچەکانی تری نینۆش لانینا پاش لاواز بونی دێتە حاڵەتی نیوتڕاڵ ئەمە لەکاتێکدا کە ئێستا کاریگەری لانینا زۆر کەم بۆتەوە لەسەر ناچەکە و کاریگەریەکی ئەوتۆی نەماوە کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەرپرسی سەرەکی بوو لەڕەخساندنی وشکە ساڵی ناوچەیی و جۆری، هەروەها زەریای هیندیش لە دوو ساڵی ڕابردوودا کە بەرپرسی دووەم بوو لەڕەخساندنی وشکە ساڵی بە زاڵبوونی IOD - نێگەتیڤ لەخۆرئاوای زەریایەکە ئێستا هاتۆتەوە حاڵەتی نیوتڕاڵ و لەداهاتوودا کاریگەرییە ئەرێنییهکانی قۆناغ بە قۆناغ دەردەکەون لەسەر ناوچەکە".

ئەوەشی خستووەتە روو: "وەرزی دابارینی داهاتوو هەردوو زەریای ئەتڵەسی و بەستەڵەکی باکوور لەبەرژەوەندی ناوچەکەدا دەبن ئەمە لەکاتێکدا کە ماوەیەکە زەریای بەستەڵەکی باکوور بە AO - نێگەتیڤی لەبەرژەوەندی ناوچەکەدایه و تا ئێستاش بەنێگەتیڤی ماوەتەوە".

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوەداوە کە وشکە ساڵیمان تێپەڕاند و دۆخی دابارین بەرەو باشتربوونی زیاتر هەنگاو دەنێ لە داهاتوودا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه