Kurdistan Press - مەسرور بارزانی : به‌ گه‌رمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئه‌لیکترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییەکان) دەکەم مەسرور بارزانی : به‌ گه‌رمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئه‌لیکترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییەکان) دەکەم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی : به‌ گه‌رمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئه‌لیکترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییەکان) دەکەم

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

به‌ گه‌رمی پێشوازی لە پەسەندکردنی پێشنیازه‌ یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئه‌لیکترۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكترۆنییەکان) لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەکەم. پەسەندکردنی هەموارکردنی ئەم یاسا گرنگە، كه‌ هەوڵێکی هاوبەشی حکومەته‌ بە هاوکاری و پشتیوانیی باشترین شاره‌زایانی جیهانی، هەنگاوێکی ديكەیە لە پرۆسەی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گه‌یشتن به‌ حکومەتێکی تەواو دیجیتاڵی له‌ کۆتایی ساڵی 2025. 
 
لە هەموو گفتوگۆكانم لەگەڵ گەنجان و بازرگان و خاوەنکار و وەبەرهێنەران، هەست بەوە دەکەم کە سەرمایەیەکی مرۆیی گه‌وره‌ی شاراوەمان هه‌یه‌. لە چەندین بۆنە و دیداردا، داواكاریی گه‌نجه‌كانمان بۆ به‌ دیجیتاڵكردن، چاکسازی کەرتی بانکی، ڕوونی و شەفافییەتی باج و نەهێشتنی بیروكراتی و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی پێگەیشتووە کە هه‌مووی به‌ گرنگییه‌وه‌، كاریان له‌سه‌ر كراوه‌. ده‌بینین كه‌ سەرکردە گەنجەکانمان کاریگەربوون لە نێو کۆمەڵگه‌کەیان و لە جیهانی ئه‌لكترۆنیدا. پێشکەوتنەکانیان بەهۆی ئەوەیە کە  کاتێک حکومەت زه‌مینه‌ و سەرچاوەی پێویست بۆهاووڵاتییە بەتواناکانی دەستەبەر دەکات، ئه‌وا پێشکەوتنی گه‌وره‌ بەدەست دەهێنن.

بۆیە لەم کابینەیەدا، بەرکارکردن و هەموارکردنی ئه‌م یاسایەمان کردە کاری لە پێشینە، بۆ دابینکردنی چوارچێوەی یاسایی پێویست بۆ هاووڵاتییان و بازرگانان و حکومەت، تا بە تەواوی واژۆی ئه‌لكترۆنی به‌كاربهێنن. بێگومان ئێمە بە تەنیا ناتوانین ئەم كارانه‌ بکەین، چونکە ئایندەی دیجیتاڵی کوردستان و ده‌رخستنی توانا ڕاستەقینەکان، پێویستی بە هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگه‌ هەیە بۆ ئەوەی به‌یه‌كه‌وه‌ کار بکەن.
ستایشی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتییەکەی دەکەم بۆ پشتیوانییان لەم یاسایه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه