ئهمڕۆ سێشهممه 29/11/2022، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاگهیاندراوێكى بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی، لە ڕۆژى 27/11/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ههزار و 659 کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و ئەرکەکانیان جێ هێشتووە، دەردەکات."
ئهوهش خراوهته ڕوو: "ئەم لێبوردنە تایبەتە و تەنیا ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە، کە تەنیا تاوانی هەڵاتنیان ئەنجام داوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی تر ناگرێتەوە."
وەڵام بدەوه