KurdistanPress...

CLOSE

ھەگبەی بارزانی

لەھەگبەی بارزانی دا.
دامەزراندنی پارتی تیایە، پەڕینەوە لەڕوباری ئاراسی تیایە کە ڕادەست نەبون بوو بەئێران و عێراق، تێکشکاندنی سنورە دەستکردەکانی سایکس بیکۆی تیایە لەباشور بۆ ڕۆژھەڵات و لەباشور بۆ ڕۆژئاوا، بەفەرمی کورد وەکو دووەم نەتەوە لە دەستوری عێراق داناساند لەساڵی 1958 تیایە، ڕەتکردنەوەی ستەم و ژێر دەستی داگیرکاری تیایە بەھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول، لەناوچونی قاسمی و ئەمسالەکانی تیایە، لامەرکەزیەتی بۆکورد تیایە بۆ یەکەم جار بوو لەمێژوودا. 

لەھەگبەی بارزانی دا.
لەناوچونی عبدلسلام عارف و ڕاکردنی عبدالرحمن عارفی تیایە، بەدەست ھێنانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆکورد تیایە کە بۆ یەکەم جاربوو لەمێژوو داگیرکار پرسی کوردی لەسەر مێزی گفتوگۆ دانا، دەست لەکارکێشانەوەی ئەحمەد حسن بەکری تیایە، ھەڵگیرسانی شۆڕشی گۆڵانی تیایە، داستانی خواکورکی سەربەرزی تیایە کەڕاکردنی سوپای صدامی تێکەوت کونە مشکیان لێ بوبو بەقەیسری، ڕاپەرینی ھەرێمی کوردستانی تیایە کەدوژمنی وەدەرنا لەشارەکانی باشوری کوردستان. 

لەھەگبەی بارزانی دا.
ھەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومەتی ھەرێم و دامەزراوەکانی تری شەرعی وڵاتی تیایە، لەناوچونی صدام و ڕژێمی بەعسی تیایە، ھەرێمی کوردستانی لەدەستوردا چەسپاند بەدانپێنانی وڵاتی داگیرکار و ئیقلیمی و زلھێز، بەفەرمی کردنی ئاڵای کوردستانی تیایە، گەڕانەوەی شکۆی بۆ کورد تیایە، سازش نەکردن لەسەر مافەکانی کوردی تیایە، دیبلۆماسیەتی تیایە، شکاندنی ئەفسانەی داعشی تیایە، میتودی کوردستانبونی تیایە. 

لەھەگبەی بارزانی دا.
کۆبانێ و ڕۆژئاوای تیایە، خۆی بەخاوەنی ڕۆژھەڵات و باکوری کوردستانی تیایە، ڕیفراندۆمی پیرۆزی تیایە کەبۆ یەکەم جار کورد خۆی بڕیاری لەسەر مافی چارەنووسی خۆی دا کەجاران ھەر جارەو وڵات و شەخسێک بڕیاری لەسەر دەدا، داستانی پردێ و سحێلا تیایە، شکاندنی لوتی عەبادی بەھەموو گروپە میلیشیاکان و بەچەکی پێشکەوتووی سەردەمی تیایە. پێکەوە ژیان بە ڕەھایی تیایە، شەراکەت و ڕەتکردنەوەی خۆسەپاندنی تیایە، بە جیھانبونی کوردی تیایە، پێشمەرگەی تیایە. 

لەھەگبەی بارزانی دا. 
نەخێر بەداگیرکاری کوردستانی تیایە، نەخێر بە ئەمریکای تیایە، نەخێر بە ھەموو نەیارانی کوردی تیایە، نەخێر بە ڕادەست بونی تیایە، نەخێر بەپاشکۆیی کوردی تیایە، نەخێر بەچاوساندنەوەی کوردی تیایە، بەڵێ بۆ کوردی تیایە، بەڵێ بۆ کوردستانبونی تیایە، بەڵێ بۆ شەڕکردن لەسەر ھەموو مافەکانی کوردی تیایە، ئیرادە و خۆنەچەماندنی بۆ دوژمن تیایە. 
لەھەگبەی بارزانی دا ھەرچی پیرۆزی و سەروەری و دەستکەوتە لەمێژووی کورد تا ئەمڕۆ تیایە، کە ھەگبەی پارتی پڕە لە شانازی بۆ کورد لەبەرامبەردا ھێندەی مانگ و خۆر بەیەکەوە قورسە لەسەر پشتی ھەرچی نەیار و دوژمنی کوردە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه