دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی دوو بڕیار هەلی کاری زیاتر بۆ هێزی کاری ناوخۆیی دابین دەکات و زمانی کوردیش دەکاتە زمانی یەکەم و سەرەکی شوێنە گەشتیارییەکان.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو دوو بڕیارەی کە لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران دراون، لیژنەیەک لە بەڕێوەرانی دڵنیایی جۆری و هونەری و گەشتیاری و ژمێریاری لە دیوانی دەستەی گەشتوگوزار پێک هێنراوە.
ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: بڕیاری یەکەم تایبەتە بە بەرزکردنەوەی رێژەی هیزی كاری ناوخۆیی لە كەرتی گەشتیاری بۆ ٧٥% و بڕیاری دووەمیش چەسپاندنى زمانی کوردییە لە شوێنە گەشتیارییەکان و ناچارکردنى فەرمانبەرانی ئەم کەرتە بۆ فێربوونى زمانى کوردییە.
بە پێی رێنماییەکانی دەستەی گەشتوگوزار پێویستە ٧٥% هێزی کار لە بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان خۆماڵى بێت و بە وتەی سەرۆکی دەستە، لە قۆناغى یەکەمدا ڕێژەی ٣٠% لە شوێنە گەشتیارییەکان دەچەسپێندرێت و لە قوناخەکانی داهاتوودا بۆ ٧٥% بەرز دەکرێتەوە.
لەبارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی بڕیار دراوە بۆ پاراستنی شوناسی زمانی کوردی تابلۆ و مینۆی خواردنی هوتێل و چێشتخانە و شوینە گشتییەكان و تابلۆ هەڵواسراوەکانی شوێنە گەشتیارییەکان زمانی کوردی زمانی سەرەکی و یەکەم بێت. زمانەکانی دیکەشیان، ئەگەر هەبێت، پێویستە بەدوای زمانی کوردییەوە بن.
بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە پێویستە راهێنانی فیربوونی زمانی کوردی بە کارمەندانی کەرتی گەشتوگوزار بکرێت و دوای فیربوونی زمانی کوردی دەرفەتی کارکردن لە کەرتی گەشتوگوزار بە خەڵکی بیانی دەدرێت. ئەوانەشی کە ئێستا لەم بوارەدا کار دەکەن خولی فێربوونی زمانی کوردیان بۆ دەکرێتەوە.
لیژنەکەى دەستەى گەشتوگوزار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و پێدانی رێنماییەکان سەردانى هەر هەشت بەڕێوەبەرایەتیییە گشتییەکانی گەشتیاری دەکەن و پرۆسەکەشی لە دهۆک دەستیپێکردووە.
لە مانگی ئابی رابردوو، بە سڕکردنی بڕیارێک، مانگێک مۆڵەت بە شوێنە گشتییەکان درابوو زمانی کوردی بکەنە زمانی یەکەم و سەرەکی سەر تابلۆوەکانیان. لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەت لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە بەشداری نوێنەرى دەستەى گەشتوگوزار دواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەکەن و سەرپێچیکارانیش بەم شێوەیە سزا دەدرێن:
بۆ جارى یەکەم، ئاگادار دەکرێنەوە. جاری دووەم، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ دادەخرێن و بۆ جاری سێیەمیش مۆڵەتەکەی لێوەردەگیرێتەوە.
لە هەرێمى کوردستان، ئامارێکى ورد لەبارەی ڕێژەى هێزی کارى بیانى و ناوخۆیی لە شوێنە گەشتیارییەکان نییە. دەستەى گەشتوگوزار سەرقاڵى ڕووپێویکە بۆ زانینى ڕێژەى هێزی کار لە کەرتی گەشتوگوزار. دوو جۆر بنکە و شوێنی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان هەن، بەشێکیان تۆمار نەکراون و مۆڵەتیان نییە و بەشێکیشیان مۆڵەتى فەرمییان هەیە بە سەر (٢,٩٨٣) شوێن دابەش کراون:
ـ کافتریا: ٧١٤ دانە
ـ شارى یارى: ١٠ دانە
ـ رێستۆرانت: ٥٨٩ دانە
ـ خواردن و خواردنەوە: ١٥٧ دانە
ـ کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکان: ٥٩٩ دانە
ـ کۆمەڵگەى گەشتیارى: ٥٤ دانە
ـ هۆتێل: ٤٦٠ دانە
ـ هۆڵى ئاهەنگگێڕان: ٧٢ دانە
ـ یانەى شەوانە: ٤٥ دانە
ـ هۆڵى بۆنە تایبەتییەکان: ١ دانە
ـ ئەپارتمانى ڕاخراو: ٢٨٢ دانە

Lanya
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
Lanya
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ترەمپ باسی لێدان لە ئێران دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ کەس و کاری شەهیدان و زیندیانی سیاسی
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ مووچەخۆران راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
لیستی مووچە ئامادەکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی باران بارین و تەرزە راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه