Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین بەڕێوەیە شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین بەڕێوەیە

ئاسمان و کەشی ئێستای ھەرێمی کوردستان لەژێر کاریگەری سەرەتای ھاتنی بارستە ھەوایەکی شێداری دەریای سوور بەزۆری ئاسمانی ناوچەکە گۆراوە بۆ ھەوری تەواو ، وە لەکاتەکانی ئێستادا شەپۆلێکی بەھێزی تەرزە و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی باکوری رۆژئاوای سعودیە و ئوردنی گرتووە لەھەندێ ناوچەدا لافاو دروستبووە و تەرزەی قەبارە گەورەش باریوە لەکاتەکانی نیوەرۆدا بەپێی کات باشوری رۆژئاوای عێراق دەگرێتەوە و لەکاتەکانی ئێوارەشدا ناوچەکانی ناوەراست و رۆژھەڵاتی سوریا بەشێوەیەکی چالاک دەگرێت کە خۆی لە ھەورە بروسکە بەھێز و تەرزە بارانی بەخوڕدا ئەبینێتەوە .

سەبارەت بەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کاتەکانی شەو بۆ درەنگی شەو بارانبارین بەشێوەیەکی پچر پچر دەستپێدەکات کە چالاکی خێرای با لەگەلدا ئەبێت و سبەی چوارشەمەش ٣٠-١٢ کاریگەری ئەم دۆخە ناسەقامگیریە زیاد ئەبێت بەرێژەی جیاواز باران لەناوچەکاندا ئەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەتریشقە و بارینی لێزمە باران و تەرزە کە لە زانیاریەکانی پێشتردا باسمان کرد سنوری پارێزگای دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی رێژەیەکی زیاتر بارانبارینی ئەبێت ...الله اعلم..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه