Kurdistan Press - شاندی ھەرێم لە بەغدا کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدا شاندی ھەرێم لە بەغدا کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی ھەرێم لە بەغدا کۆبونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدا

ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری بەغدا، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی بانکی ناوەندیی فیدراڵیان کرد و لەلایەن مستەفا غالب پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق پێشوازییان لێ کرا.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتبوون لە کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د.عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د.جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا.

لە دیدارێکدا کە ئیحسان ئەلیاسری، ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوانیان کردەوە لەبارەی رێکخستنەوەی کەرتی بانکی و بەردەوامیدان بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دروستکردنی بانکی نیشتمان لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بتوانن سوودی لێ وەربگرن.

ماوەی دوو ڕۆژە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە شایستەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، سەردانی بەغدایان کردووە و چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه