ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئومێد خۆشناو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاند، هه‌ر وه‌كو له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی 14ـی پارتی جه‌ختیلێكراوه‌ته‌وه، پارتی دوای كۆنگره لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كاته‌وه و سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ده‌كات كه له‌نێو ده‌سه‌ڵاتن و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشن.
ئومێد خۆشناو گوتی، "لە ماوەیەکی نزیکدا شاندی پارتی سەردانی لایەنە سیاسییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق دەکات و سیاسەتی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکان پەیڕەو دەکات".
وەڵام بدەوه