رۆژی دوشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٨ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە ئایمان ئاشۆ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس مۆبیلیتی-ترنکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو یوسف خەلیفە، بەڕێوەبەری جێبەجێکار ناوەند لە کۆمپانیای (دۆچەبان)ی ئەڵمانی لە ڕۆژهەڵاتی (ناوەڕاست و نزیک).
لە دیدارێکدا کە بریکاری وەزارەت بۆ رێگاوبان و بەڕێوەبەری گشتی دیوان و ژمارەیەک لە راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەت ئامادەیبون، گفتوگۆکرا لەسەر دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان و ھەنگاوەکان کە لەو بوارەدا نراون.
ھاوکات ئاڵوگۆڕی بیروڕاو زانیارییەکان کرا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی دوای کەڵکی ئابوری پڕۆژەکە کە خۆی لە دیزاینکردن و جێبەجێ کردندا دەبینێتەوە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگەیاند؛ پڕۆژەکە ھەنگاوی گرنگیناوەو دەمانەوێت لەساڵی داھاتو دوای کۆتایی ھاتنی قۆناغی کەڵکی ئابوری، ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دیزاین و جێبەجێکردن بکەین.
پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لەھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لە قۆناغی بەھاو کەڵکی ئابوری fiasibility study (جدوی الاقتصادی)یە، ھەمانکات وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لێکتێگەیشتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای (دۆيچەبان)ی ئەڵمانی واژۆکردوە بۆ پڕۆژەکە کە خۆی لەدیزاین و دۆزینەوەی لایەنی ئابوری بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆژەکە دەبینێتەوە لەڕوی کوالێتییەوە.
وەڵام بدەوه