ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28/11/2022، لیژنەکانى قائیمقامییەتى سلێمانى، کارگەى (جەزیرە) کە تایبەتە بە لە قوتونانی خۆراکی وشکەی داخست، ئەوەش دواى ئەوەى دەرکەوت کە لەروی تەندروستییەوە پابەندی رێنماییەکان نەبووە و پاشماوەی زۆری قرتێنەرەکانی تێدا بووە.
وه‌ك له وێنه‌كانیشدا ده‌رده‌كه‌ون، شوێنی كاركردن و هه‌ڵگرتنی خۆراك له كارگه‌كه‌دا زۆر پیس بووه، به‌جۆرێك كه سیسرك و مێش و مشك و قرتێنه‌ره‌كان له‌و شوێنه‌دا بینراون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه وێڕای پیسی شوێنه‌كه، هاوكات ئامێری ساخته‌كردنی به‌روار به‌سه‌رچوون له شوێنه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه به‌راواری خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوویان گۆڕیوه و فرۆشتوویانه‌ته‌وه به‌خه‌ڵك.
وەڵام بدەوه