فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی یەک ملیار و 441 ملیۆن و 800 ھەزار دینار دا، بۆ پڕۆژەی ئاوی دووکان.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پلاندانان ڕاسپێردرا تاوەكوو کاری پێویست بکات بۆ ڕیزبەندکردنی پلانی پڕۆژەکانی ساڵی 2022-2023 لە چوارچێوەی بەشە بودجەی وەبەرھێنانی تەرخانکراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
وەڵام بدەوه